دوو ژن قژیان دەخەنە ناو خواردنەکەیان تاکو پارەکەی وەربگرنەوە
ستافەکە ئاشکرایان دەکەن
K24 – ههولێر:
دوو ژن قژییان دەکەنەوە ناو پیزاکەیان تاکو پارەی خواردنەکەیان وەربگرنەوە کە نزیکەی 10 دۆلارە.
لە رێستۆرانتێک بە ناوی پاکۆک لە شاری سەندەرلاندی بەریتانیا، دوو ژن بە ستافی رێستۆرانتەکە دەڵێن موو لە خواردەکەیان هەیە، ستافەکەش داوای لێبوردن دەکەن و پارەکەیان دەدەنەوە و خواردنەوەی بەلاشیشیان دەدەنێ.
دواتر ستافەکە لێکۆڵینەوە دەکەن و سەیر دەکەن، ئەو جۆرە قژە لە قژی هیچ کام لە کارمەندانی رێستۆرانتەکە ناچێت.
بڕیار دەدەن تەماشای کامێرای چاودێری رێستۆرانتەکە بکەن، ئەنجام بۆیان دەردەکەوێت، کە کارەکە بە مەبەست بووە.
ئەو ستافە ڤیدیۆکە بڵاودەکەنەوە و پۆلیسیش لە کارەکە ئاگادار دەکەنەوە.