به فه‌رمی سزای زیندانی ساڵێك به‌سه‌ر مۆرینهۆدا سه‌پا
مۆرینهۆ دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه
دادگه‌ی ئیسپانیا بڕیاریدا سزای زیندانی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر خۆزێ مۆرینیۆ بسه‌پێنێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ساردنی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید به تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باجدان له‌لایه‌ن دادگه‌ی ئیسپانیاوه بڕیاری سزادرانی به زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره پۆرتوگالیه هیچ رۆژێك له زیندان به‌سه‌ر نابات و به پێبژاردن قه‌ره‌بووی ده‌كاته‌وه.
دادگه‌ی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه مۆرینهۆی پۆرتوگالی له نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2012 ئه‌و كاته‌ی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه باجی نه‌داوه و دوای لێكۆڵینهكان راستی تۆمه‌ته‌كه سه‌لمێنراوه.
پێشتریش چه‌ند یاریزانێك له ئیسپانیا به تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باجدان له دادگایی كراون له‌وانه لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و چابی ئالۆنسۆ.