له سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگردا گيرا
له سویده‌وه هێنرابوون بۆ سلێمانی
K24 – سلێمانى:
پۆلیسی سلێمانی ده‌ستى گرت به‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا گرت، كه له سویده‌وه هێنرابوون بۆ سلێمانی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێو‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری كاروچالاكییه‌كانی مانگی رابردووی پۆلیسی سلێمانی خسته‌ڕوو، هاوكات ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سێ ئوتومبێلی بارهه‌ڵگری راگه‌ياند، كه له‌سویده‌وه به‌فێڵ هێنرابوون بۆ سلێمانی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت راشیگه‌یاند، كۆمپانیای مارسیدس بێنز راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێو‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه كرد كه پێنج ئۆتۆمبێلیان له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه به‌فێڵ هێنراوه بۆ شاری سلێمانی، چوار له‌و ئۆتۆمبێلانه گه‌یشتبوونه سلێمانی، دواتر پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد شه‌وی رابردوو توانرا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر سێ ئوتومبێلیاندا بگیرێت.
گوتیشی: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان به‌ره‌و شاری كه‌ركووك براوه و له‌ئێستادا له‌هه‌ماهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ پۆلیسی كه‌ركووك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه.
هه‌روه‌ها گوتى: له ماوه‌ى مانگى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا، توانراوه 695 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.