عێراق رۆژانه 10 ههزار بهرمیل نهوتی كهركووك به ئوردن دهفرۆشێت
ئوردن تێچووی گواستنهوه له ئهستۆ دهگرێت
K24- ههولێر:
بەگوێرەی رێككەوتنی نێوان عێراق و ئوردن، وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژانە 10 ھەزار بەرمیل نەوتی كەركووك بە نرخی 16 دۆلار كەمتر لە نرخی برێنت دەفرۆشێتە ئوردن.
ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی بلاویكردهوه، بەگوێرەی رێككەوتنەكەی نێوان عێراق و ئوردن لەبارەی ھەناردەكردنی نەوت، عێراق یەك بەرمیل نەوتی خاوی كەركووك بە 16 دۆلار كەمتر لە نرخی برێنت دەفرۆشێتە ئوردن، بەجۆرێك ئوردن تێچووی گواستنەوەی نەوتەكە لە كێڵگە نەوتیەكانی كەركووكەوە بۆ شاری زەرقای ئوردن بە تانكەر دەگرێتە ئەستۆ.
ئەم رێككەوتنەش ھاوكاتە لەگەڵ ھەناردەكردنی نەوتی بەسرە لەرێگەی بەندەری عەقەبەی ئوردن.
لەبەرامبەر ئەو راپۆرتانەش وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، ئوردن و عێراق لە ساڵی 2006 لەبارەی فرۆشتنی نەوتی كەركووك بە نرخی 18 دۆلار كەمتر بۆ بەرمیلێك نەوت رێككەوتوون، بەڵام لەگەڵ نوێكردنەوەی رێككەوتنەكه لە رێكەوتی 2 مانگی شووباتی ئەمساڵ لەسەر كەمكردنەوەی 2 دۆلار بۆ ههر بهرمیلێك گەیشتنە رێكەوتن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر لە بازاڕە جیھانییەكاندا نرخی نەوت بە 66 دۆلار بێت ئەوا عێراق بە 50 دۆلار دەداتە ئوردن، چونكە ئوردن ھەم دراوسێیەكی نزیكی عێراق و ھەمیش بەكارھێنەرێكی بەھێزی نەوتە.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی ئاژاسنی سپۆتنيك، داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوتی كەركووك رۆژانە نیو ملیۆن دۆلارە كە مانگانە دەگاتە 15 ملیۆن دۆلار.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ناوەرۆكی رێككەوتە نەوتییەكەی نێوان بەغدا و عەمان رایگەیاند، عێراق رۆژانە 10 ھەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووكەوە لەرێگەی تانكەرەوە ھەناردەی ئوردن دەكات, ئەمەش لە بەرامبەر ئەو ئاسانكارییەی ئوردن بەرامبەر كاڵ او باج و گومرگی عێراق كردوویهتی.
H.B