له كه‌ركووك چالاكييه رۆشنبيرييه‌كان په‌كيان كه‌وتووه
بەھۆی ئەو دۆخە سەربازییەی لە کەرکوک ھەیە
K24 – كه‌ركووك:
بەھۆی ئەو دۆخە سەربازییەی لە کەرکوک ھەیە، بۆ زیاتر لە ساڵێکە چالاکییە رۆشنبیريیەکان بە تەواوی سنووردارکراون و ھێزە عێراقیيەکان رێگە نادەن بە کردنەوەی ئەو سەنتەر و ناوەندە رۆشنیرییانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان لە ھەرێمی کوردستاندا ھەیە.
لەدوای 16ى ئۆکتوبەرەوە بەشێکی زۆر لە ناوەندە رۆشنیريیەکانی شارەکە بەبیانووی ئەوەی مۆڵەتی کارکردنیان نیە لەلایەن ھێزە عێراقیەکانەوە داخران ھەندێکی دیکەشیان لەچالاکییەکانیان وەستاون.
له نوێترين پێشهاتيشدا، ئه‌مڕۆ مه‌حمود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، رووداوه‌كانى ساڵى 2017ى كه‌ركووك، قه‌زيه‌ى كه‌ركووكى بردووه‌ته قۆناغێكى ئاڵۆزه‌وه و پێويستى به‌وه هه‌يه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵيدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت رێكبكه‌وين و گفتوگۆ بكه‌ين. ئێمه به باشى ده‌زانين ره‌وشى كه‌ركووك به جۆرێك بێت كه پێكهاته‌كان پێى رازى بن و تێيدا ئارام بژين.
گوتيشى: باره‌گاكانى پارتى له كه‌ركووك داگيركراوون. هه‌مووى باره‌گاى حه‌شد و سوپايه. تا عه‌سكه‌رتاريه‌ت حوكم بكات، ئاماده نين بگه‌ڕێينه‌وه. ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ ئه‌وه يه‌كلا بكرێته‌وه و پێمان باش بووه سه‌ره‌تا ره‌وشه‌كه ئاساييبكرێته‌وه. ئێمه و يه‌كێتى له ريزبه‌نديى پرسه‌كه‌دا جياوازيمان هه‌يه، ئه‌گه‌ر نا بۆ چاره‌سه‌ره‌كه كێشه‌مان نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك يه‌كێك له خاڵى ناكۆكى نێوان ئێمه و به‌غدا بووه. كاتێك ده‌چينه‌وه كه‌ركووك كه ره‌وشه‌كه ئاساييكرابێته‌وه.
بڕياره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى كه‌ركووك، رۆژى 18ى ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له هه‌ولێر كۆببێته‌وه و بڕيار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى كاروبارى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بدات.