هاووڵاتیانی سلێمانی به رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی گه‌شبینن
هاووڵاتیێك: خه‌ڵكی هه‌موو كار‌و چالاكییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بونیاد ناوه
K24- هه‌ولێر:
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، رێككه‌وتنیان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خوولی نوێی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دڵخۆشی و گه‌شبینی خۆیان به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رده‌بڕن.
به‌شێك له هاووڵاتیان بیریان لای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه و داوا له پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن، له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه چیتر به‌لای ناكۆكیدا نه‌چن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بخه‌نه پێشه‌وه‌ی هه‌موو پلانه‌كانیان.
له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ببێته بنه‌مای به‌ره‌وپێشبردنی دۆخی ئابووری كوردستان و هه‌موو ئه‌و جومگه ئابووریانه كارا ببنه‌وه، كه به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری سست ببوون.
له هه‌موو بوارێكدا هاووڵاتیان گه‌شبینن به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی پارتی و یه‌كێتی، كه توانییان له لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له نێوانیان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن.
H.B