كه‌ریم شنگالی: متمانه‌ی به‌هێز له‌نێوان پێشمه‌رگه و سووپای عێراق درووست بووه
"په‌یوه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی نایاب"
K24- هه‌ولێر:
كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هاوكاری جددی و متمانه‌پێكراو له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی دیداری رافیده‌ین له به‌غدا، كه‌ریم شنگالی گووتی: "په‌یوه‌ندی زۆرباش و نایاب له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوولادا هه‌یه".
شنگالی جه‌ختیشی كرده‌وه، "له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هاوكاری متمانه‌پێكراو هه‌یه".
H.B