سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتاران: به رێككهوتنى لايهنهكان دانيشتنى يهكهمى پهرلهمان به كراوهيى ماوهتهوه
ھیچ یاسایەکی دیاریکراو نیە رێگە بە ھێشتنەوەی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان بە کراوەیی بدات
K24 – ههولێر:
سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتاران، نيعمهت عهبدوڵڵا ئاشکرايكرد، ئەگەر بە رێککەوتنی نێوان لایهنەکان نەبووایە، ھیچ یاسایەکی دیاریکراو نیە رێگە بە ھێشتنەوەی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان بە کراوەیی بدات.
نزیکەی سێ مانگە دانیشتنی دەستپێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە بە رێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان بە کراوەیی ماوەتەوە.
ھیچ ماددەیەکی دەستووری و یاسایش رێگەی بەوە نەداوە، بە کراوەیی ھێشتنەوەی ئەو دانیشتنە ھێندە درێژە بکێشێت، بۆیە سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتاران داوايكرد، بۆ ئەوەی چیتر پەرلەمان بێ دانیشتن و بێ پرۆژە یاسا نەمێنێتەوە، لایهنەکان پەلە لە پێکھێنانی حکومەت و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.
دوای ھەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ماوەیەکی دیاریکراو بە کاندیدی لایەنی زۆرینە دەدرێت، کابینەی نوێی حکوومەت پیکبھێنێت، پێویستە کابینەکەی دەنگی زۆرینە لە پەرلەمان بەدەست بھێنێت، پێش ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش ھیچ وادەیەکی یاسایی نیە، دەرفەت بداتە لایەنەکان کە لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، رێکبکەون.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ خولی پێنجەم، لە نێوان پارتی و یەکێتی و پێکھاتەکان یەکلا دەبێتەوە، بە رای پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشووش، تا ئەو دەستەیە ھەڵنەبژێردرێت، جددی بوونی لایەنەکان لە پێکھێنانی حکوومەت دەرناکەوێت.