گهنجێكى سلێمانى 20 ساڵه به تهنيا له ژوورێكدا دهژيت
مانگانە کێشی چوار بۆ پێنج کیلۆگرام زیاد دەکات
K24 – سلێمانى:
گەنجێکی تەمەن 31 ساڵی دانیشتووی سلێمانی نزیکەی 20 ساڵه بە تەنيا لە ژوورێک دەژی، بەڵام ژیانی زۆر سەخت و دژوارە، چونکە مانگانە کێشی چوار بۆ پێنج کیلۆگرام زیاد دەکات و قورسایی کێشی گەیشتووەتە نزیکەی 300 کیلۆ گرام، پزیشکانیش پێیان وتووە نەشتەرگەریت ئەوێ و ئەویش پارەی نەشتەرگەریيەکهی نییە.
کێشەی گەورەی ئهو گهنجه ھاتوچۆیە، زۆرجاریش تاکسیيەکان ھاتوچۆی پێناکەن. ئهو لە سوچێکی مزگەوتی گەورەش رۆژانە تەسبیح و بۆن دەفرۆشێت تا بتوانێت، داو و دەرمانی شەکرە و زەختەکەی پێ بکڕێت.