كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ھەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچە نمە باران دەبێت.
