سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی میسر جەخت لە پێشخستنی پەیوەندییەكانی ھەولێر و قاھیرە دەكەنەوە
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له كونسوڵی گشتی میسر له هه‌ولێر ده‌كات
K24 - ھەولێر
سەرۆك مەسعود بارزانی و ئه‌حمه‌د جیهاد كونسوڵی وڵاتی میسر له هه‌ولێر، جه‌ختیان له‌سه‌ر فراوانكردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و قاهیره كردەوە.
وێبسایتی فەرمی سەرۆك بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 6/2/2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئه‌حمه‌د جیهاد كونسوڵی وڵاتی میسر له هه‌ولێر كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا رۆشنایی خرایە سەر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و وڵاتی میسر، سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی گەلی كوردستان و خه‌ڵكی میسر و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته مێژوویه‌كی پته‌وی هه‌یه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر فراوانكردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و قاهیره كرایه‌وه.
