بارتۆمیۆ: پرۆژه‌كه‌ی گواردیۆلا و پیكێ وه‌ك بۆمب وایه
بارتۆمیۆ: ئاماده‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا ده‌نگ به گواردیۆلا بده‌م
جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای ده‌كات حه‌ز به مانه‌وه‌ی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی ده‌كات، چونكه له‌گه‌ڵ سیایه‌تی كاركردنی یانه‌كه‌یان ده‌گونجێت، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر پێپ گواردیۆلا خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا به‌ربژێر بكات ده‌نگی پێده‌ده‌م، ئاشكراشی ده‌كات هه‌رگیز نێیمار و باوكی پێیان رانه‌گه‌یاندووه كه یاریزانه بڕازیلیه‌كه بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
بارتۆمیۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت ئێرنێستۆ ڤالڤێردی له راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا به‌رده‌وام بێت، ئێمه پشت به یاریزانی لاو ده‌به‌ستین و ڤالڤێردیش كه‌سێكی گونجاوه بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئێمه زۆر دڵخۆشین به كاره‌كانی ڤالڤێردی چونكه توانیویه‌تی یه‌كگرتوویی له‌نێو تیپه‌كه دروست بكات و ئه‌وانیشی دڵخۆش كردووه، بێگومان كه‌سێكی خۆشه‌ویسته له‌نێو بارسێلۆنا.
سه‌رۆكی بارسا ده‌شڵێـ: پرۆژه‌ی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا و پیكێ وه‌كو بۆمب وایه، پێویسته له‌گه‌ڵی برۆی، پێپ زۆرترین سه‌ركه‌وتنی لێره به‌ده‌ستهێناوه بێگومان ده‌نگی پێده‌ده‌م ئه‌گه‌ر خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا به‌ربژێر بكات.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار، سه‌رۆكی بارسا گوتی: له‌وه‌ته‌ی نێیمار له بارسا رۆیشتووه قسه‌م له‌گه‌ڵ باوكی نه‌كردووه، باوكی هه‌رگیز پێی رانهگهیاندووم كه نێیمار بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه تیپه‌كه‌مان، نێیمار و باوكی په‌یوه‌ندیان پێوه نه‌كردووم له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ بارسا، هیچ كه‌سێك باوه‌ڕم پێناكات به‌ڵام ئه‌وه راسته‌قینه‌یه.
بارتۆمیۆ گوتیشی: پێموایه ئاتڵێتیكۆ مه‌درید وه‌كو ریال مه‌درید به‌هێزه، له ریزبه‌ندیش یانه‌كان له‌یه‌كه‌وه نزیكن و ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌مووان قوڕس ده‌كات، به‌هۆی به‌هێزی یانه‌كان و بوونی یاریزانی گه‌وره له لالیگا زۆرترین سه‌رنجی جیهانی له‌سه‌ره.