منداڵێكی كورد په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی بریتانیا ده‌كات
ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزانی كورد په‌یوه‌ندی به‌و ئه‌كادیمیایه بكات
منداڵێکی کورد بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەکادیمیایەکی یانەیەکی بەناوبانگی بەریتانی واژۆکرد و لەمەودوا لەو یانەیە یاریی دەکات.
قاسم ئەرگوشی رایگەیاندووە، دوای کۆششێکی زۆر دواجار (راهێن)ـی کوڕی لەگەڵ ئەکادیمیای شیفێلد یونایتد گەیشتنە رێککەوتن.
باوکی راهێن لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئەکادیمیای شیفێلد یونایتد کە تایبەتە بە یانەی شیفێلد یونایتد، وێنەی راهێن و سەرپەرشتیاری ئەکادیمیایەکەی لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

