پۆمپێیۆ: داعش له‌ عێراق به‌نیازی ئه‌نجامدانی هێرشه‌

"داعش تاكتیكی شه‌ڕكردنی ده‌گۆڕێت"

K24- هه‌ولێر:

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داعش هێشتا لە عێراق ماوە و دەیەوێت هێرشی توندوتیژی ئەنجام بدات.

مایک پۆمپیۆ، لە گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە واشنتن رایگەیاند, داعش بەردەوام دەیەوێت تاکتیکی شەڕکردنی خۆی بگۆڕێت و ئەوانیش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاکتیکی خۆیان دەگۆڕن و لە شەڕی داعش بەردەوام دەبن.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: تەقینەوەکەی منبج دەریخست کە هێشتا داعش لە سووریا ماوە و دووپاتیشی کردەوە, هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر سیاسەتی وڵاتەکەیان بۆ کشانەوە لە سووریا نەهاتووە.

H.B