سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا، جۆزێپى كۆنتى به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا، جۆزێپى كۆنتى به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوويه‌وه و بڕياره سه‌ردانى هه‌ولێريش بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و ئيتاڵيا پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵات و بەشداری رۆمايان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراق تاوتوێكرد.
بڕياره سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا به سه‌ردانێكى ره‌سميش بگاته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له لايه‌ن گه‌وره به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێبكرێت.