بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایەق کاندیدی یەکێتین بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

یەکەمیان بەھۆی پاشگری تاڵەبانی و ئەوەی دووەمیشیان بەھۆی پێگەی بەھێزی لە سەرکردایەتی حزبەکەی

K24 – هه‌ولێر:

بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایەق، کاندیدی یەکێتین بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەوەی یەکەمیان بەھۆی پاشگری تاڵەبانی و ئەوەی دووەمیشیان بەھۆی پێگەی بەھێزی لە سەرکردایەتی حزبەکەی، چانسیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە یەکسانە، بەڵام دواجار مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، پێش دانیشتنی 18ی شوبات وەرگرتنی، ئەو پۆستە بۆ یەکێکیان یەکلا دەکاتەوە.

لوقمان وه‌ردى، پەرلەمانتاری یەکێتی نيشتمانى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرايكرد، ناوی کاندیدانی حیزبەکەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە ناو فراکسیۆنی یەکێتی یەکلا ناکرێنەوە.