ماڵكۆم له كلاسیكۆ بارسێلۆنای له شكست رزگار كرد
شه‌ڕی گه‌یشتن به فایناڵی جامی شا له سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌بێت
له قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له گێمی یه‌كه‌م لیۆنێل مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانابوو.
له خوله‌كی 6ـی ده‌سپێكی یارییه‌كه، لوكاس ڤاسكێز به ئاسیستی كه‌ریم بێنزێما گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه مه‌دریدییه‌كه ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م، بارسێلۆنا له رێگه‌ی ماڵكۆمی به‌رازیلی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر له پێناو بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه لیۆنێل مێسی هاته نێو یاریگه.
بڕیاره یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، له 27ـی ئه‌م مانگه ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنا بكات.