به ڤيديۆ.. له دياربه‌كر ئينجيلێكى 1200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دۆزرايه‌وه
له‌سه‌ر پێسته نووسراوه‌ته‌وه و چوارچێوه‌ى به ئاڵتوون نه‌خشێنراوه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا له دياربه‌كر، ده‌ستيان به‌سه‌ر ئينجيلێكدا گرت، كه مێژووى نووسينه‌وه‌ى بۆ 1200 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پۆليس رايگه‌ياندووه، سێ كه‌سيان ده‌ستگيركردووه، كه هه‌وڵيانداوه ده‌ستنووسێكى دێرينى ئينجيل بفرۆشن، كه له‌سه‌ر پێسته نووسراوه‌ته‌وه و چوارچێوه‌ى به ئاڵتوون نه‌خشێنراوه.
هه‌روه‌ها ئاشكراشيكردووه، ده‌ستنووسه‌كه له 34 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و به هۆى دێرينييهكهيهوه به‌شێكى ئينجيلهكه تووشى داخووران هاتووه.