سەرۆکی دوو فراکسیۆن و پەرلەمانتارێک پەرلەمانیان جێهێشت
سێ پەرلەمانتاری یەدەگ جێگایان دەگرنەوە
K24 – ههولێر:
بەهۆی سوێند نەخواردنیان لەناو هۆڵی پەرلەمان، لە جێگای هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، شەعبان عەلی شەعبان و شاسوار عەبدولواحید، سێ ئەندام پەرلەمانی یەدەگ جێگایان دەگرنەوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەکە داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات: "راهی راهبەر ئیبراهیم سەعید لە قەوارەی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، زێدان رەشیدخان ئاودەل برادۆستی لە قەوارەی پارتی دیموکراتی کوردستان و سیروان فەرەج محەمەد لە قەوارەی نەوەی نوێ سوێندی یاسایی لە جێگای ئەو کەسانە بخۆن کە سوێندیان نەخواردووە".
لە 6ی تشرینی دووەم، پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد، بەڵام هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی، شەعبان عەلی شەعبان، شاسوار عەبدولواحید نەچوونە هۆڵی پەرلەمان و سوێندیان نەخوارد، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیش، سێ پەرلەمانتاری یەدەگ دەخاتە جێیان.
بڕیارە 18ی ئەم مانگە – شوبات، پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

H.J