ئه‌مه‌ريكا: دواى كشانه‌وه‌مان نابێت هه‌سه‌ده بكرێته ئامانج
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى لێ‌كردن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، پێويسته دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) نه‌كرێنه ئامانجى هيچ كرده‌يه‌كى سه‌ربازى.
رۆبرت بالادينۆ، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا گوتى: "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له ئاستى جياوازدا زۆر قسه‌مان كردووه و باسى ئه‌وه كراوه، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا به شێوه‌يه‌كى ئارام به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌قامگيرى له ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌دى بهێنرێت".
گوتيشى: "به روونى رامانگه‌ياندووه، كه هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناكرێت بكرێنه ئامانجى هێرشى سه‌ربازى و بێگومان هێزه كوردييه‌كانى ناو هه‌سه‌ده‌ش به هه‌مان شێوه نابێت بكرێنه ئامانجى هيچ كرده‌يه‌كى سه‌ربازى".
هه‌سه‌ده، پێكهاتووه له شه‌ڕڤانى كورد و عه‌ره‌ب و كريستيان و ئه‌و توركمانانه‌ى بڕوايان به پێكه‌وه‌ژيان له‌گه‌ڵ كورد و عه‌ره‌ب هه‌يه و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) به كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزه داده‌نرێت، كه ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانى خۆى ناويان ده‌بات و هه‌وڵ بۆ پاراستنيان له هێرشى توركيا و سووريا بۆ سه‌ريان ده‌دات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌ى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى دايه‌وه، كه رايگه‌ياندبوو، دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ناهێڵن هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بمێننه‌وه و ئه‌و هێزانه‌ى به تيرۆريست وه‌سفكردبوو.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر