سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی و دەکەوێتە ناو چاڵێکی قووڵەوە
کاتێک سەر هەڵدەبرێت لە ناو زێرابێکدایە
K24 – ههولێر:
پیاوێک بەهۆی سەرقاڵی بە ناردنی نامەوە دەکەوێتە ناو چاڵێکەوە و بە سەختی بریندار دەبێت.
لویس ئەلبێرتۆ کروکێس لە وڵاتی پیرۆ بەهۆی سەرقاڵی بە مۆبایلەکەی، نیشانە هۆشیارکەرەوەکان نابینێت و دەکەوێتە ناوچاڵێکی قووڵەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، پیاوەکە کەوتووەتە ناو رێڕەوی زێرابێک و دواتر لە لایەن تیمەکانی فریاگوزاریی دەرهێندراوەتەوە.
لویس ئەلبێرتۆ بە سەختی برینداربووە و لە نەخۆشخانەیە، بەڵام رەنگە جارێکی دیکە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل و سەری دانەخات و ملی رێبگرێت.
H.J