بەهۆی فشاری خێزانەکەی بۆ ژنهێنان هەوڵی خۆکوشتن دەدات
نەنکی ناچاری کردووە خزمێکی خۆی بهێنێت
K24 – ههولێر:
پیاوێک لە رۆژهەڵاتی چین بەهۆی فشاری زۆری خێزانەکەی لەسەر رێگایەکی خێرا هەوڵی خۆکوشتن دەدات، بەڵام پۆلیس رزگاری دەکات.
پۆلیسی شاری زوژو لە هەرێمی جیانگسو ئەو کوڕە لە هەوڵێکی خۆکوشتن رزگار دەکەن و دواتر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن.
کوڕەکە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بە پۆلیسی گوتووە، نەنکی زۆری لێکردووە کچە خزمێکی خۆی بهێنێت و فشاری زۆری کردووەتە سەر.
"من چۆن ژن بهێنم کە خۆم خۆشەویستێکم نییە؟"، کوڕەکە بە پۆلیسی گوتووە.
بە شێوەیەکی گشتی لە وڵاتی چین، کاتێک کچان دەگەنە 20 ساڵ و کوڕان دەگەنە 22 ساڵ، لە لایەن خێزانەکانیانەوە فشاریان دەخرێنە سەر تاکو هاوسەرگیری بکەن، بەڵام ئەم کوڕە بە پۆلیسی گووتووە، ئەو هیچ کارێکی جێگیری نەبووە و لەوەش خراپتر "سینگڵ" بووە، بەڵام خێزانەکەی تەواو بێزاریان کردووە و ناچاریان کردووە ژن بهێنێت.
The Daily Mail
H.J