سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی مه‌شروعی عه‌ره‌بی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
بیروڕا له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی داعش ئاڵوگۆڕكران
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شەممە 9ـی 2ـی 2019 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆكی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی كۆبووه‌وه.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكوومەتی تازەی عێراق و پاڵپشتی كردن لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و كابینەكەی تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی دیكه‌ی ئەو دانیشتنەدا بیر و ڕا لەبارەی بەدیهێنانی سەقامگیری و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.
H.B
