له ئیستانبوڵ شه‌ڕ له نێوان هاووڵاتیانی توركیا و په‌نابه‌ره سوورییه‌كان روویدا
بریندار هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
قائیمقامی ناوچه‌ی ئیسنیورتی ئیستانبوڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان كۆنترۆڵی ئه‌و ئاژاوه‌یان كردووه كه له‌نیوان هاووڵاتییه توركه‌كان و سوورییه‌كانی دانیشتووی ناوچه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌و هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی تورك و سێ سووریی بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه هیچ كه‌سێك نه‌كوژراوه. ئه‌و كێشه‌یه‌ش له ناوچه‌ی ئیسنیورتی ئیستانبوڵ سه‌ریهه‌ڵداوه كه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌رانی سووریی تێدا ده‌ژین. به‌ڵام ھێشتا گێڕانه‌وه‌ی جیا جیا له‌سه‌ر هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كه هه‌یه و هه‌ر دوو لایان به دار و چه‌قۆ په‌لاماری یه‌كتریان داوه. هه‌ر ئه‌وه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی ناچار كردووه بگه‌نه ناوچه‌كه و تیمی پزیشكی به‌هانای برینداره‌كانه‌وه بێن و بیانگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هاتوونه‌ته ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی كیشه‌كه بكه‌ن و له دژی گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ش ئاو به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێبكه‌ن.
قائیمقامی ئیسنیۆرت ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ به‌رپرسه له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ئاژاوه‌یه له‌نێوان تورك و سوورییه‌كاندا".
ئێستا نزیكه‌ی نیو ملیۆن هاووڵاتی سووریی به ته‌نها له ئیستانبوڵ ده‌ژین و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هۆی ململانێكانی سووریاوه په‌نایان بۆ توركیا هێناوه.
İstanbul Esenyurt'ta gerginlik tırmanıyor. Suriyelilerin ev ve iş yerleri tahrip edilirken kaydedilen bir videoda şu ifadeler kullanılıyor:
— Yurt Gazetesi (@yurtgazetesi) February 9, 2019
'Aç köpekler, maaşınızı da biz veriyoruz...'https://t.co/cTsUnO1JbS pic.twitter.com/ZxEmTSrySg