وه‌زاره‌تى دارايى له‌ باره‌ى دانان و لادانى 100 فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانى راپه‌ڕين هاته‌ ده‌نگ

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى

K24 – هه‌ولێر:

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى، كه‌ تايبه‌ت بوو به‌ دانان و لادانى 100 فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ستى شاره‌وانييه‌كانى راپه‌ڕين روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، هاتووه‌: دامەزراندن ودانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست، کە واز دێنێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆدەکرێت بەپێی رێنماییەکان لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە بە پێی پێویست و داواکاری فەرمانگەکان. 

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌:

دەربارەی بڵاوبوونەوەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمار (6800) لە 19/12/2018، تایبەتە بە لادان و دانانی (100) فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوبەرایەتی شارەوانیيەکانی راپەڕین بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە رابگەیەنین:

1.دامەزراندن و دانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست کە واز دێنێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆ دەکرێت بەپێی رێنماییەکان لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە بە پێی پێویست و داواکاری فەرمانگەکان.

2.رۆژانە چەندەها نوسراوی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکان بەپێی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێدەکرێت لە لایه‌ن وەزارەتمان.

3.هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نوسراوەدا بەدی ناکەین.

4.لەبەر ئەوەی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی راپەڕین تازە کراوەتەوە (استحداث) کراوە و جیا کراوەتەوە لە بەڕێوبەرایەتی شارەوانیيەکانی سلێمانی بۆیە گواستنەوەی میلاکیان بۆ ئەنجام دراوە.

راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی و ئابووری

10/2/2019