لادانى خاڵه گومرگییه‌كان ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بووژێنێته‌وه
"له ئێستاوه كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر بازاڕ ده‌ركه‌وتوون"
K24- سلێمانی:
نزیكبوونەوەی لادانی خاڵە گومرگییە نایاساییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و كەركووك و موسڵ، لە ئێستاوە كاریگەری ئەرێنی كردووتەوە سەر بازارەكانی ھەرێمی كوردستان، بەرپرسانی كەرتی وەبەرھێنان، ھەناردە و ناردنكارانیش، به گەشبینییه‌وه ده‌ڕواننه لادانی ئەو خالە گومرگیانە، به‌وه‌ی كه به‌م هه‌نگاوه ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بووژێته‌وه.
له‌كاتێكدا بڕیاره 17ی ئەم مانگە باجی گومرگی لە خاڵە سنوورییەكانی نێوان كوردستان و عێراق یەكبخرێت. عەتا محەمەد, جێگری سەرۆكی ھەناردە و ھاوردەكارانی كوردستان لقی سلێمانی دەڵێت, : "بە لابردنی خاڵە گومرگییەكان رێكخستنەوەی باجی گومرگی كەرتی ئابووری كوردستان بووژانەوەی ئابووری زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت".
هاوكات كه زۆربەی بەرھەمەكان لە وڵاتانی دراوسێ ھاوردەی ھەرێمی كوردستان دەكرێن، بەشێك لە بازرگانان داوا له حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن، گرنگییەكی زیاتر بە بەرھەمە ناوخۆییەكان بدات, بۆ ئەوەی پێداویستی ناوخۆی پر بكەنەوە و كەمتر پێویستیيان بە ھێنانی بەرھەمی دەرەوە بێت.
له‌مباره‌شه‌وه مەلا یاسین مەحموود, وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، "حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه گرنگی به به‌رهه‌می ناوخۆیی بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان كارا ده‌كرێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگای دڵخۆشی ئه‌وه‌یه، كه دوێنێ حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر یه‌كخستنی سیاسه‌تی پێناسه‌ی گومرگی له خاڵه سنوورییه‌كان رێككه‌وتوون".
بەگوێرەی ئامارەکانی ھەناردە و ھاوردەی ھەرێمی کوردستان, ساڵی رابردوو رێژەی ھاوردەکراو بۆ ناو ھەرێمی كوردستان نزیکەی 80% بوە و له 45%ى بەکارھێنەران ئەو کەرەستە و پێداویستیانە به‌كارده‌هێنن، کە لەو کارگانەى وڵاتانی جیهان بەرھەمده‌هێنرێن كه تێچوی زۆر کەمیان ھەیە, به‌و هۆیه‌ی به‌روبوومی ناوخۆ وەک پێویست داواکاری ناوخۆی پڕ نەكردووەتەوە.
H.B