باری كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو، بڵاو كردەوە. بە گوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی چوار شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان سماڵ و پەڵە ھەوردا بێت، لە ھەندێك كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 17 و نزمترینیش 6 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی