هێزی ئاسمانیی عێراق دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی F-16 رەتدەکاتەوە
سەرچاوەیەک لە هێزی ئاسمانیی عێراق بۆ کوردستان24 رایگەیاند: هیچ فڕۆکەیەک لە نمایشی هێزی ئاسمانی نەکەوتووەتەخوارەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی عێراق لە نمایشی هێزەکانی عێراق بە بۆنەی رۆژی سەروەری و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان، سەرچاوەک لە هێزی ئاسمانیی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند: دەنگۆی کەوتنەخوارەی فڕۆکەیەکی F-16 لە مووسڵ راست نییە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، دوای نمایشی ئەمڕۆ سەرجەم فڕۆکەکانمان بە سەلامەتی نیشتنەوە.
ئەمڕۆ هێزی ئاسمانیی عێراق بە بۆنەی کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و گرتنەدەستی دۆسیەی ئەمنیی وڵات، نمایشی ئاسمانیان لە سەرجەم شارەکانی عێراق هەبوو.