هێمن هه‌ورامی: رێككه‌وتن بكرێت یان نا په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه
"پارتی و یه‌كێتی جگه له رێككه‌وتن هیچ رێگایه‌كی دیكه‌یان له به‌رده‌مدا نییه"
K24 - هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "خاڵی هاوبه‌ش له نێوان فراكسیۆنه‌كان زۆر بوون بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 18/2/2019 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و كۆتایی به بڕگه‌كانی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان بهێنرێت، كه رۆژی 6/11/2018 ئه‌نجامدرا".
هێمن هه‌ورامی گووتی: "كۆبوونه‌وه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و فراكسیۆنه‌كان چاوه‌ڕوانی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانیانن، سبه‌ینێ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا دانیشتنێكی گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر ده‌بێت رێكبكه‌وین ، چونكه جگه له رێككه‌وتن هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه. بۆیه هه‌ر ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت و كۆتایی به‌و دۆخه بهێنرێت، كه فراكسیۆنه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ده‌یكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتییه و چاوه‌ڕوانین كاندیدی خۆیان دیاری بكه‌ن و په‌رله‌مان ده‌ست به كاره‌كانی بكات".
پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هێمن ھەورامی دڵنیایی دایه خەڵكی كوردستان، كە پارتی و یەكێتی جگە لە رێككەوتن ھیچ بەدیلێكیان نییە و جه‌ختی كرده‌وه "كۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگە پەرلەمان 100% دەكرێت".
ھێمن ھەورامی، گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ھەموومان پێكەوە بین و ھاوكاری یەكتربین و یارمەتی بەھێزكردنی دامەزراوەكان بین، بۆ ئەوەی متمانەی خەڵكی كوردستان بە پرۆسەی سیاسی بەھێزتربێت. ئێمە لەگەڵ گیانی پێكەوەیی و تەبایین، دەمانەوێت كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن، مادام 5/2/2019 پارتی و یەكێتی رێككەوتنی سیاسیان كردووە، رەشنووسەكان ئاڵوگۆڕكراون و بڕیاردراوە 18 مانگ كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت، ئێمە پابەندین بەو رێككەوتنە و كۆبوونەوەكە 100% دەكرێت".