"پارتی و گۆڕان لێک نزیکن"
پارتی و گۆڕان ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکەن
K24 – ههولێر:
دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان، پارتی و گۆڕان ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد و هەردوولا دەڵێن کە هەنگاوی باشنراوە و نزیکبوونەوە هەیە.
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "بۆچوونەکانمان لەگەڵ گۆڕان لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان زۆر لێکنزیکن و شهممهی داهاتووش لهسهر ههمان پرس كۆدهبینهوه".
ئاماژەی بەوەشدا: "لە کۆبوونەوەی داهاتووی پرسی پێکهێنانی حکوومەت و رێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و گۆڕان یەکلایی دەبێتەوە".
لای خۆیەوە ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان گەشبینی خۆی بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو نیشاندا و گووتی: "لە پرسی دابەشکردنی پۆستەکان و بەشداریکردن لە حکوومەت، هەنگاوی باش لەنێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان نراون".
راشیگەیاند: "هیوادارم لە کۆبوونەوەی داهاتوو، مژدەی خۆش بە خەڵک بدەین".
ئهمڕۆ پێنج شەممە 14/02/2019 وەك ئامادەكارییهك بۆ كۆبوونەوەكانی 18ـی شوباتی پهرلهمانی كوردستان و تاوتوێكردنی كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، شاندی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان لە ھەولێر كۆبوونهوە و بیروڕاکانیان گۆڕیەوە.
مەحمود محەمەد گووتەبێژی پارتی
ئاراس وەلی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان