له رۆژی خۆشه‌ویستی بۆمبێك بۆ كۆنه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كاته دیاری
"ئه‌گه‌ر گوڵ نه‌بیت بۆمبیش مه‌به"
K24- هه‌ولێر:
له رۆژی خۆشه‌ویستی "ڤالانتاین" گه‌نجێكی شاری حه‌مسی سووریا بۆمبێكی هه‌ڵدایه ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی و له نزیك ماڵه‌كه ته‌قییه‌وه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕی تویته‌ر هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه "به‌بۆنه‌ی 14ی فێبرایه‌ر كه رۆژی خۆشه‌ویستییه، ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی سووری بۆمبێكی هه‌ڵداوه‌ته ماڵی كۆنه خۆشه‌وه‌یسته‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی زه‌هرای شاری حه‌مس و له نزیك ماڵه‌كه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كاریێك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه ئاشكرا بكرێت.
ئه‌مڕۆ رۆژی خۆشه‌ویستییه و به ڤالانتاین ناسراوه، ساڵانه له‌و رۆژه‌دا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 14ی فێبرایه‌ری هه‌موو ساڵێك، له سه‌رانسه‌ری جیهان دیاری خۆشه‌ویستی له‌نێوان مرۆڤه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن و به‌و شێوه‌یه گوزارشت له خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و وه‌فا و په‌یمان بۆ یه‌كتر نوێ ده‌كه‌نه‌وه، گرنگترین دیاری ئه‌و رۆژه‌ش كه له نێوان خۆشه‌ویسته‌كان ده‌به‌خشرێته‌وه، بریتییه له گوڵ، له هه‌مووشیان زیاتر ره‌نگی سووره، به‌ڵام پێ ده‌چێت، دوای ئه‌و رووداوه‌ی شاری حه‌مس، بۆ له‌مه‌ودوا بۆمب شوێنی گوڵ بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
H.B