هه‌سه‌ده بازنه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر داعش له باغۆز ته‌سكتر ده‌كات
كوردستان 24 ده‌چێته دوا خاڵی هه‌سه‌ده له ده‌وروبه‌ری باغۆز
K24- هه‌ولێر:
كوردستان 24 نوێترین دیمه‌نه‌كانی شه‌ڕی هه‌سه‌ده و داعش له دێرزوور ده‌گوازێته‌وه و، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده گه‌مارۆی سه‌ر داعش به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه و داعش له دوو میحوه‌ره‌وه به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆدراوه، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتيش به‌ره‌و ناوه‌ندی گوندی باغۆز له پێشڕه‌ویدان، له به‌رامبه‌ردا، داعش ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وییه‌كانی هه‌سه‌ده له رێگه‌ی خۆكوژ و نیشانشكێنه‌وه بوه‌ستێنێت.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، عه‌دنان عه‌فرینی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ده‌روبه‌ری باغۆز ده‌ڵێت: "ئێستا شه‌ڕ له قۆناغی كۆتاییدایه و به‌رده‌وامه، تادێت پێشڕه‌وی زیاتر ده‌كه‌ین، بۆردومانه‌كانیشمان له‌ڕێگه‌ی تۆپ و هاونه‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌كانی داعش به‌رده‌وامن".
گوتیشی: "ئێستا كه له دوا قۆناغی شه‌ڕه‌كه‌داین، داعش هه‌وڵ ده‌دات به‌رگری له خۆی بكات و جۆرێك له خۆڕاگری پێوه دیاره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانمان به‌رده‌وامین".
هه‌سه‌ده جه‌خت ده‌كاته‌وه، له هه‌ر كاتێكدا بێت ئه‌وان ده‌توانن ده‌ست به دوا هێرشیان بۆ له‌ناوبردنی داعش له باغۆز بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه، دوا كه‌سی سڤیل له‌و گونده به‌بێ زیان بێته ده‌ره‌وه، كه زۆربه‌یان له چه‌ند شوێنێكی گونده‌كه گیریان خواردووه و به به‌رده‌وام چه‌كدارانی داعش ئه‌وان و ساتره‌كانی شه‌ڕڤانان به نیشانشكێنه‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج.
له‌مباره‌شه‌وه شه‌ڕڤانێكی هه‌سه‌ده به‌ناوی عه‌بدوڵڵا عوبێد بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "ئێمه چاوه‌ڕێی خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له باغۆز بێنه ده‌ره‌وه، هه‌ركاتێكیش له رزگاربوونی ئه‌و سڤیلانه دڵنیا بووینه‌وه، له دوو لاوه هێرش ده‌كه‌ین".
تادێت ئه‌و خه‌ونه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، كه له ساڵی 2014 ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی داعش بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت له مزگه‌وتی نوری شاری موسڵ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، ئێستاش كه له ڕووی رووبه‌ری جوگرافییه‌وه خه‌ریكه داعش دوا هه‌ناسه‌ی ده‌رده‌چێت، هیچ ترووسكاییه‌ك بۆ به‌دیهاتنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه نامێنێت، مه‌گه‌ر لێره و له‌وێ له‌ڕێگه‌ی كرده‌وه‌ی خۆكوژی هه‌وڵ بده‌ن ئاسایشی سووریا و عێراق تێك بده‌ن، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شی ده‌وه‌ستێته سه‌ر چۆنیه‌تی پلانی ئه‌منی ئه‌و دوو وڵاته بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسایشی خاك و سنووره‌كانیان.
په‌یامنێر: ئه‌كره‌م ساڵح
H.B