سبهى پارتى و گۆڕان رێككهوتنێك واژوو دهكهن
پارتی و گۆڕان گەیشتنە رێككەوتن
K24 – ههولێر:
پارتی و گۆڕان لەسەر پێكھێنانی حكومەت بەشێوەیەكی سەرەتایی گەیشتنە رێككەوتن.
دوێنێ شاندێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی پیرمامی كرد و لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆبوويهوه.
دوای سێ كاتژمێر كۆبوونەوە ھەردوولا رایانگەیاند، تەواو لەیەكتر نزیكبوونەتەوە و رۆژی شەممەش كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە بۆ واژووكردنی رێككەوتنامەكە ئەنجام دەدەن.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، گۆڕان لە كۆبوونەوەكەدا داوای پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك وەزارەتی خزمەتگوزاری كردووە.
گۆڕان پارتی لەوە دڵنیاكردەوە، كە لە كۆبوونەوەكەی 18 ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستان بەشداردەبن.