پارتى و يه‌كێتى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيان ئاشكرا كرد
ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى هه‌ردوولايان خسته‌ڕوو
K24 – سلێمانى:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، هه‌ريه‌ك له وته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان، مه‌حموود محه‌ممه‌د و وته‌بێژى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى هه‌ردوولايان خسته‌ڕوو.
له ده‌ستپێكى كۆنگره‌كه‌دا، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژى پارتى رايگه‌ياند، هەردوو حزب بە حکوومی مێژوو و خەبات، هەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن و له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشهكاندان.
گوتيشى: "تەواوی کێشەکانمان کە پەیوەندن بە پێکهێنانی حکومه‌ت، سەرۆکایەتی هەرێم و کەرکووک چارەسەر کراوە".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئەم رەشنووسەی کە ئامادەکراوە سبەی لە لایەن یەکێتی و پارتييه‌وه دانووستانى لەسەر دەکرێت و دواتر ئەگەر پەسەند کرا، لە مەراسیمێکدا واژوو دەکرێت".