ئەو ژنانەی دووگیانن و بە ئەرێنی بیر دەکەنەوە منداڵەکانیان توانایهکی زیاتریان هەیە
خواردنی زۆر لە کاتی دووگیانیدا هەم بۆ دایک هەم منداڵەکە زیانی هەیە
K24- هەولێر:
لە توێژینەوەیهکی نوێ ئاشکرا کراوە ئەو ژنانەی دووگیانن و بە ئەرێنی بیر دەکەنەوە و هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی بارۆدۆخی ژیانیان، منداڵەکانیان توانایهکی زیاتر لە زانینی بیرکاری و زانستیان هەیە.
توێژەرانی زانکۆی بریستۆڵ لە بەریتانیا، توێژینەوەیان لە سەر تایبەتمەندی 1600 ژنی دووگیان ئەنجامداوه، بۆ ئهوهی بزانن ئایا ئەو دایکانەی دووگیانن دەتوانن بارۆدۆخی ژیانی خۆیان کۆنتڕۆڵ کەن یان نا؟
پێشتریش توێژەران، لێکۆڵینەوەیان لە سەر تواناکانی بیرکاری و زانست لەمنداڵانی لە دایکبووی ساڵی نەوەدەکان لە تەمەنی 8، 11، 13 ساڵانیان ئەنجامدا.
ئەنجامی زانکۆی بریستۆڵ لە گۆڤاری " Frontiers in Psychology" بڵاوکرایەوە و پیشانیدا، ئەو دایکانەی هەست دەکەن کۆنترۆڵی بارۆدۆخی ژیانی خۆیان لە دەستە، منداڵانێکیان هەیە کە لە بیرکاری و زانست لە ئاستێکی بڵند تێگەیشتوویان هەیە.
لەسەر ئەم توێژینەوەیه، ئەو دایکانەی ئەرێنی بیر دەکەنەوە و ئەو خواردنانەی بۆ گەشەکردنی مێشکی منداڵ باشە زیاتر بەکار دێنن و کتێب خوێندن و چیرۆکی زیاتر بۆ منداڵەکانیان دەڵێن، منداڵەکانیان زیاتر حەزیان بۆ ئەرکی وانه خوێندن لە ماڵەوە و بەرەوپێشچوون بۆ بواری خوێندن پیشان دەدەن.
پڕۆفیسۆر ژان گۆڵدینگ، لە وەڵامی پرسیارێك له بارهی دایکانی دووگیان دەبێت چ رێگەیهك بگرنە بەر؟ دەڵیت: "بەڵگەی زانستی هەیە که پیشانی دەدات کرداری دایکان لە سەر کۆرپەکانیان کاریگەریی هەیە، بۆیە دایکانی دووگیان نابێت جگەرەبکێشن و دەبێت ریجیمێکی باشیان هەبێت، زۆر گرینگە منداڵ شیری دایکیان بخۆن و هەروەها کۆمەڵێك کردار و رەفتار بۆ منداڵەکانیان دەبێت بهكاربهێنن".
ئهو پزیشكە روونیشی دهكاتهوه، گرنگه خواردنی باش بە منداڵەکان بدەن و راهێنەر بە منداڵەکانیان بە تایبەت لە بواری خوێندن بدەن کە زۆر کاریگەریی بۆ منداڵ هەیە. لە کاتی گەشەکردنی منداڵان، دایکان دەبێت بەو شتەیکە لە قوتابخانە ئەنجامی ئەدەن و ئهو کێشەیهی هەیانە دەبێت زۆر وریا بن.
هەروەها گوتی: "ئەو دایك و باوکانەی خوێندەواریان نییە، لەوانەیە زەحمەت بێت، بەڵام زۆر کەس بڕوایان بەوەهەیە ئەگەر کردار و رەفتاری باشیان هەبێت، دەتوانن منداڵەکانیان بە باشی رابێنن".
توێژەران باس لهوه دهكهن، ئەگەری سەرکەوتنی منداڵان كه دایکەکانیان بە ئەرێنی بیر دەکەنەوە، لە داهاتوودا زیاترە و ئەگەری کێشەی کۆمەڵایەتی کەمتریان لە قوتابخانەکان دەبێت، جیا لهوهش ئەگەری زیادبوونی کێش لەو منداڵانە زۆر کەمتر دەبێت.
به گوێرهی ئامۆژگاری پزیشكان، ژنێكی ئاسایی رۆژانە پێویستی بە 2000 کالۆری هەیە، کە ئاو و خواردن لەخۆ دەگرێت، بەڵام لە سێ مانگی كۆتایی دووگیانی، دەبێت رۆژانە 200 کالۆری زیاتر بخوات.
رجیمێکی خواردن، کە بریتییە لە پێنج گرووپی خۆراکی سەرەکی وەکوو سەوزە، کاربۆهیدرات وەکوو پەتاتە و پاستا، پڕۆتین وەکوو ماسی و هێلکە و گۆشت و شیر و ماست جێبهجێ بكات، هەروەها خواردنی زۆر لە کاتی دووگیانیدا هەم بۆ دایک هەم منداڵەکە زیانی هەیە.
سەرچاوە:BBC