كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژێكە رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، ئەمڕۆش كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری نمە باران ھەیە.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی دوو شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 13 و نزمترینیش 9 پلەی سیلیزی دەبێت.
