راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق: متمانه‌يه‌كى به‌هێز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه
په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا زۆر باشن
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولكه‌ريم هاشم مسته‌فا، راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق به كوردستان24ى راگه‌ياند، متمانه‌يه‌كى به‌هێز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه.
راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى "ڤاڵدا"ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گوتى: "په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا زۆر باشن و به بڕواى من په‌يوه‌ندييه‌كانيان له باش‌ترين ئاست دايه".
گوتيشى: "ئه‌و په‌يوه‌ندييانه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى پته‌و و باڵا دانراون، متمانه‌ش بنه‌ماى هه‌موو كارێكه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ناڵێم كێشه‌كان كۆتاييان هاتووه. شونكه هه‌ميشه به‌شێك له كێشه بچووكه‌كان ده‌مێنن. به‌ڵام ئێستا متمانه‌يه‌كى به‌هێز هه‌يه و له تواناش دايه كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".