گۆڕان: یه‌كێتی له كۆی 25 خاڵی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان ته‌نیا خاڵێكیشی جێبه‌جێ نه‌كردووه
"هه‌ردوو رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بۆ سه‌رده‌مه‌كه‌یان گرنگیی خۆیان هه‌بوو"
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌ڵێت: هه‌ردوو رێككه‌وتنه‌كه بۆ كاتی خۆیان گرنگیی خۆیان ده‌بێت و وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆش، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك رێك بكه‌ون.
له‌م باره‌یه‌وه پێشڕه‌و ره‌ئوف، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هه‌ردوو رێككه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتی، گرنگیی خۆیان هه‌بووه"، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كاتی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌یبوو، گرنگیی خۆی بۆ ئه‌و كاتی گۆڕان و خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێتی له كۆی 25 خاڵی رێككه‌وتنه‌كه، ته‌نیا خاڵێكیشی جێبه‌جێ نه‌كرد".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و پارتیش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتیی گۆڕان ده‌ڵێت: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش كه ئێستا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردوومانه، له‌پێناو پێكهێنانی حكوومه‌ته و ئیستحقاقی ئێمه‌یه، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستمان هێناوه".
له به‌رامبه‌ریشدا كاروان ئه‌نوه‌ر، كه چاودێرێكی سیاسییه و نزیكه له یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان پارتی و گۆڕان كراوه، ته‌نیا خۆی له 4 خاڵدا ده‌بینێته‌وه، كه هیچ قووڵبوونه‌وه‌یه‌كی تێدا نییه و ته‌نیا ره‌شنووسێكه بۆ دابه‌شكردنی پله و پۆست و پێدانی ژماره‌یه‌ك پۆست به لایه‌نێكی دیاریكراو و نه‌چووه‌ته قووڵایی دۆخه‌كه، زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو رێككه‌وتنانه‌ی پێشتر، كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتی و گۆڕان كردوویه‌تی".
بەشێک لە ئەندامانی گۆڕان دەڵێن ڕێکكەوتنە نوێیەکه پەیوەندی بەو ڕێکكەوتنەوە نییە، کە لە ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ یەکێتیدا واژۆیان کرد، نزیکبونەوەی گۆڕان و پارتیش کاریگەری نابێت بۆ سەر ئەو ڕێکكەوتنەی لەگەڵ یەکێتی ھەیانە، چونکە ئێستا گۆڕان کار بەو ڕێکكەوتنە ناکات، بەڵام نایشارنەوە، كه ھەموو کاتێک دەرگای گۆڕان بە ڕووی ھەموو لایەنە سیاسییەکاندا کراوەیە.
H.B