یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت
بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ 3 پارێزگای هه‌رێم و پارێزگایه‌كی عێراق ته‌رخان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له هه‌ولێر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا و ده‌زگای ڕوانگه، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگیان ڕاگه‌یاند.
ماشیو جودستین، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كان له عێراق، كه سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌وڕوپایه، تایبه‌ت به كوردستان 24 ڕایگه‌یاند، ئامانجیانە له زۆربه‌ی پرۆژه‌كاندا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی گشتی.
جودستین جه‌ختیشی كرده‌وه، یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به هاوكاریی ڕێكخراوه‌كانی دیكه، بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و پارێزگایه‌كی عێراق ته‌رخان كردووه.
H.B