ئه‌مساڵ نزيكه‌ى 15 پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێنه‌وه
ئابوورى هه‌رێمى كوردستان رووى له گه‌شه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ئابوورى هه‌رێمى كوردستان رووى له گه‌شه‌يه و بڕياره ئه‌مساڵ نزيكه‌ى 15 پيشانگه‌ى جۆراوجۆرى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌وه.
له 2014ه‌وه به هۆى بڕينى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى ئيتيحادى، سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى داعش و دابه‌زينى نرخى نه‌وت، هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى دارايى بوويه‌وه.
دوێنێ له هه‌ولێر، يه‌كه‌م پيشانگه‌ى ئه‌مساڵ، به ناوى پيشانگه‌ى ماڵى نموونه‌يى به به‌شدارى ده‌يان كۆمپانياى عه‌ره‌بى و بيانى له بوارى بنياتنان و ديكۆر و پێداويستييه‌كانى بيناسازى كرانه‌وه.
پارێزگارى هه‌ولێر، نه‌وزاد هادى بۆ ميديا عه‌ره‌بييه‌كان باسى له‌وه كرد، كردنه‌وه‌ى ئه‌و پيشانگه‌يه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر سه‌قامگيرى و گه‌شه‌ى جوڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستاندا.
گوتيشى: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پشتيوانيكردنى كه‌رتى تايبه‌ت و جوڵه‌ى بازرگانى ده‌كاته‌وه و له هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى هه‌لى زياتر و بره‌ودانه به پيشه‌سازى نيشتمانى.
له‌و ميانه‌يه‌دا، سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره بازرگانى و پيشه‌سازييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دارا جه‌ليل خه‌يات رايگه‌ياند، رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جێگيركردنى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتيى وڵات‌دا و پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم، ئابوورى هه‌رێم ده‌بووژێننه‌وه و هانى كۆمپانيا بيانييه‌كان ده‌ده‌ن رووبكه‌نه‌وه بازاره‌كانى هه‌رێم. به تايبه‌تى ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى پێشتر ئه‌زموونيان هه‌بووه له بازاره‌كانى هه‌رێمدا.