هه‌سه‌ده و داعش دانوستان ده‌كه‌ن
بۆ رزگاركردنى خه‌ڵكی سڤیلی باغوز
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانیى نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ داعش له دانوستانه دان بۆ رزگاركردنى خه‌ڵكی سڤیلی باغوز.
ئاژانسى هه‌واڵده‌ى فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه، دوێنێ ده‌يان بارهه‌ڵگرى پڕ له خه‌ڵك، له باغوزه‌وه گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده.
شۆن راين، گوته‌بێژى هاوپه‌يمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌وامه له پشتيوانيكردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
ناوبراو روونى نه‌كردۆته‌وه، كه ئايا دانوستانه‌كه بۆ خۆڕاده‌ستكردنى چه‌كدارانى داعشه، يان ته‌نيا خه‌ڵكی سڤیل ده‌گرێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياندووه، دانوستانه‌كه بۆ خۆڕاده‌ستكردنى ئه‌و كه‌سانه‌يه، كه ماونه‌ته‌وه و گه‌مارۆ دراون.
گوته‌بێژى ئۆپراسيۆنى هه‌سه‌ده له دێرزوور، عه‌دنان عفرين، ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه به ئاژانسى فڕانس پرێسى راگه‌ياندووه، هێشتا زۆرێك له خه‌ڵكى سڤیل له باغوز ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: فڕانس پرێس
ئ.ر