ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆبانێ ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكه‌وته‌وه
ته‌قینه‌وه‌كه له باره‌گایه‌كی یه‌په‌گه روویداوه
K24- هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان روویدا و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك كه‌س بووه قوربانی.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كۆبانێ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له باره‌گایه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له گوندی كۆربینكاری سه‌ر به شاری كۆبانێ روویداوه.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی پێدا، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 5 شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه گیانیان له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
تا ئێستاش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
H.B