داعش بۆ چات ئه‌پێكى نوێ به‌كارده‌هێنێت
چه‌كدارانى داعش له رێگه‌ى ئه‌و ئه‌په‌وه هه‌واڵه‌كانيان بۆ يه‌كدى ده‌نێرن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نته‌رى ميدياى ئه‌ليكترۆنیى عێراقى، بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردووه‌وه "چه‌كدارانى داعش ده‌ستيان كردووه به به‌كارهێنانى ئه‌پى "Rocket Chat" ، كه تايبه‌ته به چات و نامه‌ناردنى يه‌كسه‌رى".
سه‌نته‌ره‌كه روونيكردۆته‌وه، "به‌كارهێنانى ئه‌و ئه‌په ئاسانه و زۆر خزمه‌تگوزاریى ديكه‌ى تێدايه، وه‌ك كردنه‌وه‌ى گرووپ و چه‌ناڵى تايبه‌ت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "پێش ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانيان له تێليگرام بڵاوبكه‌نه‌وه، چه‌كدارانى داعش له رێگه‌ى ئه‌و ئه‌په‌وه هه‌واڵه‌كانيان بۆ يه‌كدى ده‌نێرن".
به گوێره‌ى زانياریى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، "له مانگى رابردوودا، زياتر له 700 پێگه له‌و ئه‌په له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه سووديان لێوه‌رگيراوه و له رێگه‌يانه‌وه نامه‌يان له‌گه‌ڵ يه‌كتری گۆڕيوه‌ته‌وه".
سه‌نته‌رى ميدياى ئه‌ليكترۆنیى عێراقى، بڵاويشي كرده‌وه، "چه‌كدارانى داعش دواى تێليگرام، به دواى ئه‌پ و رێگه‌ى ديكه‌دا ده‌گه‌ڕێن، چونكه رۆژانه له تێليگرام ده‌كرێنه ئامانج و تا كۆتايى مانگى رابردوو، 9 هه‌زار و 122 چه‌ناڵيان له تێليگرام داخراون".