ته‌ندروستیى عێراق: ته‌نیا بۆ ده‌رمان پێویستیمان به دوو مليار دۆلاره
بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كه‌مى و نه‌بوونى ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانى بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى عێراق، عه‌لا عه‌لوان، رايگه‌ياند، "عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌میی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانیدا، پێويستى به بڕی دوو مليار دۆلار هه‌یه".
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له به‌غدا ئه‌نجامی دا، عه‌لوان گوتيشى: "يه‌كێك له رێگره‌كانى به‌رده‌م نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و لاوازييه‌كه‌ى، بۆ نه‌بوونى بودجه‌ى پێويست ده‌گه‌ڕێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له ساڵى 2018دا ناوه‌نده ته‌ندروستييه‌كان ته‌نيا له سه‌دا 50ى داوده‌رمانى بنچينه‌ييان پێگه‌يشتووه".
وه‌زيرى ته‌ندروستى گوتيشى: "وه‌زاره‌ته‌كه‌ى پێويستى به دابينكردنى به په‌له‌ى 550 جۆرى داوده‌رمانى بنچينه‌يى هه‌يه، كه به‌كاردێن بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشييه‌كانى شێرپه‌نجه و نه‌خۆشييه سه‌خته‌كان و زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و ده‌رمانانه‌ش دابين نه‌كراون".