ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق وه‌ڵامی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
یه‌حیا ره‌سول: ئه‌وه‌ی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوێمان لێ‌بوو ته‌نیا بۆچوونی خۆیانه
K24- هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سول، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌داته‌وه و دووپاتی كرده‌وه، "هه‌ڵسه‌نگاندنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، جگه له بۆچوونی خۆیة هیچی تر نییه".
ره‌سول له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی له زمانی كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان بیستمان، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نا ورد و نا دروسته، جگه له بۆچوونی تاكه‌كه‌سی، گوزارشت له توانای سه‌ربازیی هێزه‌كانمان ناكات، كه رووبه‌ڕووی داعش بۆته‌وه و خاكه داگیركراوه‌كه‌ی عێراقیان رزگار كردووه".
وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كه‌رته هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كه له سوپا، پۆلیس، هێزه‌كانی دژه تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی پێكهاتوون، ئاماده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكاریێك، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی پێویستییان به هێزێكی ده‌ره‌كی هه‌بێت".
گوتیشی: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه، له‌ناو هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقدا شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی عێراق دان، ئه‌ركه‌كه‌یان راوێژكاری، زانیاری و پاڵپشتیی ئاسمانییه".
یه‌حیا ره‌سوڵ دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌ركی مه‌شقپێكردن ئه‌ركێكی خودییه‌و سوپای عێراق به هاوكاریی ئه‌و وڵاتانه‌ی بیانی ئه‌نجامی ده‌دات، كه پرۆتۆكۆڵیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، له‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكا، فه‌ڕه‌نسا، رووسیا، ئیسپانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2003، سوپای عێراق پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له توانای سه‌ربازیدا به خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌زموونی باشیشی له شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له‌گه‌ڵ داعش به‌ده‌ست هێناوه".
ئه‌م قسانه‌ی یه‌حیا ره‌سول دوای ئه‌وه هاتوون، كه به‌ر له دوو رۆژ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، جۆی هود، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا گوتی: "بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له سه‌ر داواكاریی حكوومه‌تی عێراقه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر به‌غدا داوا بكات، ئه‌و هێزانه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و ناتۆش هه‌موویان له عێراق ده‌كشێنه‌وه".
جۆی هود دووپاتی كرده‌وه، "به هاوكاریی هێزه بیانییه‌كان نه‌بێت، تا ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له رووی توانای سه‌ربازییه‌وه، ئاماده نین بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان" و گوتی: "ئه‌م قسانه‌ی ده‌یكه‌ینو قسه‌ی ئێمه نین، به‌ڵكو ئه‌مانه قسه‌ی سه‌ركرده و به‌پرسه باڵاكانه".
كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا روونیشی كرده‌وه، "به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، هه‌فتانه 5200 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ژماره‌یه‌كی جێگیر نییه و له هه‌فته‌یه‌كه‌وه بۆ هه‌فته‌یه‌كی دیكه كه‌م و زیاد ده‌كات".
وه‌ك خۆی رایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی سه‌ربازیی له عێراق نییه و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش، كه له عێراقن، وه‌ك راویژكاری سه‌ربازیی له‌ناو هێزه عێراقییه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدا، دواى ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، هێزه‌كانیان بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بهێڵنه‌وه، كوتله شیعه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به تایبه‌ت هاوپه‌یمانیی فه‌تح كه ده‌گوترێت له ئێران نزیكه، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كن بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 50 واژۆیان كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیی سائیرون‌و دووپاتی كردۆته‌وه، كاتێك هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان ئاماده ده‌بێت ده‌نگ به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدات، كه پڕۆژه‌كه ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئێران، توركیا و ئیتاڵیاش له‌خۆ بگرێت.
H.B