به‌شیر حه‌داد داواى روونكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كات
"بۆچی زمانی كوردی له‌سه‌ر لۆگۆی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری نه‌ماوه"
K24- هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق ده‌كات، له‌باره‌ی لابردنی زمانی كوردی له‌سه‌ر لۆگۆكه‌یان، روونكردنه‌وه بدات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، حه‌داد دووپاتی كرده‌وه، "داوامان له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق كردووه، روونكردنه‌وه له‌سه‌ر لابردنی زمانی كوردی له‌سه‌ر دروشمی لۆگۆ نوێیه‌كه‌یان له ته‌ك زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بدات".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی كوردی زمانێكی فه‌رمییه و دانی پێدا نراوه، بۆیه لابردنی زمانی كوردی له‌سه‌ر دروشمی نوێی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی ژماره‌ی "4"ی ده‌ستووری عێراق و یاسای ژماره‌ی 7ی ساڵی 2014ی زمانه فه‌رمییه‌كانه".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "نووسراوێكی فه‌رمیمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كردووه و تێیدا داوامان لێ كردووه، هۆكاری لابردنی زمانی كوردی له سه‌ر لۆگۆكه‌یان روون بكه‌نه‌وه"، گوتیشی: "له سه‌ر به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و پرسه به‌رده‌وام ده‌بین، تا ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه دۆخی جاران و زمانی كوردی له سه‌ر دروشمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری داده‌نرێته‌وه".
پێشتر له ته‌ك زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، زمانی كوردیش له‌سه‌ر لۆگۆی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق هه‌بوو، به‌ڵام به‌ر له ماوه‌یه‌ك دروشمێكی نوێ به‌بێ زمانی كوردی راگه‌یه‌ندرا، كه ته‌نیا به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نووسراوه‌ته‌وه.
H.B