هه‌زار چه‌كداری داعش له سووریاوه دزه‌یان كردۆته ناو عێراق
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانه‌وه هۆشداری ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا، نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له سووریاوه دزه‌یان كردۆته نێو عێراقه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، كه له‌زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هه‌وڵگریی ئه‌مریكی و عێراقی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییانه ئاشكرایان كردووه، كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا و به‌هۆی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی سنووری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سووریا، نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له سووریاوه دزه‌یان كردۆته نێو خاكی عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مریكی و عێراقی هۆشداریان داوه له‌وه‌ی، هاتنی ئه‌و داعشانه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق ده‌بێت و ره‌نگه هێرشه‌كانی داعش له عێراق به‌ره‌و زیادبوون بچنه‌وه.
ئێستا چه‌كدارانی داعش له رووبه‌رێكی چه‌ند سه‌د مه‌تری، له ناوچه‌ی باغوزی پارێزگای دێره‌زووری هاوسنوور له‌گه‌ڵ عێراق، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆ دراون، كه دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یه و كرده‌ی سه‌ربازیی هه‌سه‌ده‌ش به پشتیوانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژیان به‌رده‌وامه.
ئ. م