لەبارەی مانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا ترەمپ بڕیاری دا
"بڕیاڕەكە مانای گۆڕانكاری نییە لە كشناوەی ھێزەكانمان"
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، مانەوەی ژمارەیەك لە ھێزەكانیانی لە سووریا راگەیاند و جەختی كردەوە "بڕیاری مانەوەی 400 سەربازیان لە سووریا، بە مانای گۆڕانكاری نییە لە بڕیاری كشانەوەیان لەو وڵاتە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری مانەوەی ژمارەیەك سەربازیان لە سووریا، ئەوە ناگەیەنێت، كە گۆڕانكاری لە بڕیارەكەی روویداوە بە كشانەوەی سەربازەكانیان لە سووریا، كە ئێستا ژمارەیان 2000 سەربازە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد "نزیكەی 400 سەرباز لە سووریا دەمێننەوە، كە لە نێوان ناوچەی ئارام و بنكەی سەربازیی ئەمەریكا لە تەنەف لە سنووری نێوان عێراق ئو وردن، دابەش دەكرێ، لەوبارەیهشهوە گفتوگۆ بەردەوامە".
ئەمە لەكاتێكدایە، كه لە دوو رۆژی رابردوودا و له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، لهسهر كشانهوهی هێزهكانی ئهمەریكا له سووریا و دروست كردنی ناوچهی ئارام لهو وڵاته، رێككهوتوون.
به گوێرهی هەواڵێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، کۆشکی سپی لە بارەی گفتوگۆی ئەو دوو سەرۆکە، بڵاویکردۆتەوە: "هەردوولا کۆک بوون لە پێویستیی دروست کردنی ناوچەی ئارام، کە بۆ هێرشنەکردنە سەر هێزە کوردییەکان گرنگە".
لە 19ی ئەیلوولی 2018 دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا، كە ھێزەكانیان لە سووریا بكێشێننەوە، ئەمەش لە ناوەوە و دەرەوەدا، كاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەك لە بەرپرسیارانی باڵای ئەمەریكا دەستیان لەكار كێشایەوە.
ھ.م