عێراق 10 ھەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێتە ئوردن

رێككەوتنەكە ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەپێی رێككەوتنێك، عێراق  10 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەفرۆشێتە ئوردن.

 عێراق و ئوردن لەسەر ژمارەیەك میكانیزم رێككەوتن بەو ئامانجەی كە ھەماھەنگییە ئابوورییەكانی نێوانیان پەرەپێبدەن، بەتایبەتی لە بوارەكانی بازرگانی و وزە و بەرەوپێشبردنی كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی پڕۆژەی وەبەرھێنان ئەنجامبدرێت لە نێوان ھەردوو وڵات.

وەزارەتی پیشەسازی عێراق رایگەیاندووە، بەگوێرەی رێككەوتنێك كە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ئەنجامدراوە، عێراق 10  ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەفرۆشێتە ئوردن بە لەبەرچاوگرتنی تێچووی گواستنەوە، ئەو ھەنگاوەش دەبێتە ھۆی زیادكردنی جووڵەی بارھەرڵگرە نەوتییەكانی نێوان ھەردوولا.

ھاوكات وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئاماژە بەوە دەدات، ئوردن لە پلانیدایە لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا،  كارەبای پێویست بۆ عێراق دابین بكات.

ھ.م