وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌ناوده‌بات
نزیكه‌ی 3 هه‌زار و 500 چه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و چه‌كه بێ مۆڵه‌تانه له‌ناو ده‌بات، كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هه‌ندێك له چه‌كه‌كان ره‌نگه تاوانیان پێ ئه‌نجام درابێت، به‌ڵام دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان، ته‌واوی چه‌كه‌كان له‌ناو ده‌برێن.
له‌و باره‌یه‌وه سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 رایگه‌یاند، له قۆناغی سێیه‌مدا زیاتر له 3 هه‌زار و 500 چه‌ك له‌ناوده‌برێن، كه هه‌ندێكیان له خه‌ڵك وه‌رگیراوه، كه مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان پێ نه‌بووه.
ئاشكراشی كرد، پێشتریش له دوو قۆناغی جیادا، زیاتر له 10 هه‌زار چه‌ك له‌ناو بردراون، ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌مانچه له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و نوێن.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و چه‌كه بێ مۆڵه‌تانه‌ی ده‌كرێت سوودیان لێوه‌بگیریت، به‌سه‌ر هێزه‌كانی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێن، كه پێویستیان پێیه، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له‌ناو كووره ده‌توێنرێنه‌وه.
نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار فیشه‌كی ده‌مانچه و تاپڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنیا،ن سامی جه‌لال رایگه‌یاند، په‌یمانگای به‌رگریی شارستانی به رێگه‌ی زانستی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه له‌ناو ده‌بات و چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
له ماوه‌ی رابردوودا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاری ده‌ستبه‌ردارگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌تی ده‌ركرد و ماوه‌یه‌كیشه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی چه‌كی بێمۆڵه‌تی ده‌ستپێكردووه.
ئ. م